ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ گەیشتە سێ کەس

29-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە ئیستەنبووڵ گەیشتە سێ کەس. 
 
پارێزگای ئیستەنبووڵ شەوی پێنجشەممە، 28ـی ئەیلولی 2023  رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی گەڕەکی "شیرین ئەڤلەر" گەیشتە سێ کەس و سێ کەسی دیکەش کە لە تەقینەوەکەدا برینداربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ناسنامەی ئەو سێ کەسە بڵاوکراوەتەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە: ئۆزگور چۆبان، عومەر ئۆزدەمیر، ئەحمەد باڵ. 
 
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە نهۆنی پێنجەمی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی "شیرین ئەڤلەر" لە ناوچەی "باهچەلی ئەڤلەر"ی ئیستەنبووڵ تەقینەوەیەک روویدا. 
 
پارێزگای ئیستەنبووڵ دوای تەقینەوەکە رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانیلەدەستداوە، چواری دیکەش بریندارن و تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
 
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە هاکان باهادر، سەرۆکی شارەوانیی باخچەلی ئێڤلەر رایگەیاند بۆریی گازی سروشتی تەقیوە و دواتر لە نهۆمی پێنجەمی ئەو باڵەخانەیە گڕی گرتووە.
 
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنتاڵیا؛ لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌، هەروەها له‌ په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت."