رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە ئاسمانی کەرکووک خرایەخوارەوە کە دواتر دەرکەوت درۆنی تورکییە و هێزی ئاسمانیی عێراقی خستوویانەتەخوارەوە.
درۆنەکە لە جۆری UVA AKSUNGURـە کە پێشتر پێی دەگوترا ئەنکا-2 و لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گەردوون و ئاسمانی تورکی دروستکراوە.
تایبەتمەندییەکانی:
- توانای گەڕانی شەو و رۆژی هەیە.
- توانای بەرز بوونەوەی بۆ ئاستی 40 هەزار پێ هەیە.
- خاوەنی دوو مەکینەی تۆربۆی بارگاویکەرە
- 12 مەتر درێژییەکەیەتی و سێ مەتریش بەرزە.
- باڵەکانی 24 مەتر درێژن و خێراییەکەی دەگاتە 180 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا
- توانای مانەوەی لە ئاسمان تاوەکو 41 کاژێرە.
ئەرکەکانی
- چاودێری
- هەواڵگری
- کەشفکرد
- هێرشکردن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ