وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 38 گومانلێکراوی داعشی راگەیاند

29-04-2024
هێمن عەساف
ئۆپەراسیۆنەکە لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کراوە
ئۆپەراسیۆنەکە لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کراوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 38 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند. 
 
رۆژی 28ـی ئاداری 2024، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 38 گومانلێکراو دەستگیرکراون. 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیادا هاتووە، بە هاوئاهەنگی لە نێوان میت و هەواڵگریی ئاسایش، زانیاری لەبارەی جموجۆڵی گرووپێکی سەر بە داعش کۆکرایەوە و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە پارێزگاکانی دیلۆک، قەیسەری، ئادانا، ئایدن، چۆرووم و مەرسین ئەنجامدرا و 38 گومانلێکراوی بیانی دەستگیرکران. 
 
باس لەوەش کراوە، لە کاتی پشکنینی ئەو ناونیشانانەی گومانلێکراوەکان تێیاندا دەستگیرکران، دەستبەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی دیجیتاڵی و چەکی بێمۆڵەت و چەندین بڵاوکراوەی داعشدا گیرا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە