رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-09-2023، لە باڵەخانەیەکدا لە ئیستەنبووڵ تەقینەوەیەک روویدا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش بریندارن.
تەقینەوەکە لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەیەکی ناوچەی شیرین ئێڤلەر روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوچەی شیرین ئێڤلەر دەکەوێتە سنووری شارەوانیی باخچەلی ئێڤلەر لە ئیستەنبووڵ. هاکان باهادر، سەرۆکی شارەوانیی باخچەلی ئێڤلەر رایگەیاند، بەپەلە دەستکراوە بە چۆڵکردنی باڵەخانەکە و دەوروبەری ناوچەی رووداوەکە. گوتیشی، ئەویش گوێی لە دەنگێکی زۆر بەرز بووە.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە، هاکان باهادر گوتی: "بۆریی گازی سرووشتی تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا ئاگرکەوتووەتەوە. هاووڵاتییەکمان گیانی لەدەستداوە و دوو هاووڵاتیی دیکەشمان برینداربوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ