لە گوندێکی تورکیا ئەوانەی نوێژی جەژنیان نەکرد سزادران

28-06-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن جەژنی قوربان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بە بڕیاری موختاری گوندێکی سەر بە پارێزگای بۆڵوی تورکیا، هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ نەچوونە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن، خرانە نێو سەهۆڵاو.
 
رووداوەکە لە گوندی موندوشڵار-ی سەر بە شارۆچکەی مودورنو روویدا. یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 28-6-2023 کاتێک مامۆستای گوندەکە لەکاتی گوتاردا گلەیی لەو کەسانە دەکات کە نەچوونەتە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن، حەقی یغید موختاری گوندەکە بڕیارێکی سەیری دەرکرد.
 
بەگوێرەی ئەو بڕیارە، تیمێک لە گەنجانی گوندەکە دروستکرا و هەموو ئەوانەی بێ بیانوو نەچوونەتە نوێژی جەژن، چواردەستە لە ماڵەکانیان دەردەهێنرێن و دەبرێنە کانییەکی سەهۆڵاوی گوندەکە. 
 
موختار دەڵێ ئەو سزایە تەنیا وەکو گاڵتەیەکە و هەر بۆ خۆشییە، مەبەست لێی زیادکردنی خۆشەویستییە لە نێوان خەڵکی گوندەکە.
 
دیمەنی یەکێک لەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. گەنجەکان دەیبەن و هەڵیدەدەنە نێو کانیی سەهۆڵاوەکە. ئەو کەسەی سزادراوە دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نییە تەنیا ئاگاداری بن و نەکەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە لاوازیمانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن