پارێزەرەکەی: دەمیرتاش هیچ پەیامێکی بڵاونەکردووەتەوە

28-03-2024
محەممەد عزەدین
نیشانەکردن سەڵاحەدین دەمیرتاش
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ 

پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لەوە دەکەن دەمیرتاش بەر لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکان نامەیەکی بڵاوکردبێتەوە.
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، چاوەڕوان دەکرا سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئێدرنەوە نامەیەک بنێرێت و باس لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە بەربژێرانی سەرۆکاییەتی شارەوانیی ئیستەنبووڵ بکات.
 
مەحسوون قارەمان، پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە "سەلاحەدین دەمیرتاشی بریکاردەرم، هەموو ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە کە نامەی بۆ دەم پارتی ناردبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان. بەڵکو ئەو جۆرە هەواڵ و دەنگۆیانە تەنیا بۆ ئەوەیە گومان لەسەر دەم پارتی و پارێزەرانی دروست بکات. بۆیە داواتان لێدەکەم هیچ گرنگی بەو جۆرە هەواڵ و دەنگۆیانە نەدەن".
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش چواری مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساخ ببێتەوە لە زیندانە. 
 
دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی رابردووی شارەوانییەکانی تورکیا داوای لە دەنگدەرانی پارتەکەی کردبوو دەنگ بە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە بدەن. بۆیە چاوەڕوان دەکرا لەو هەڵبژاردنەش سەبارەت بە دەنگدانیان بە یەکێک لە بەربژێرەکان پەیامێک بڵاوبکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە لاوازیمانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن