رووداو دیجیتاڵ
لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، 104 ملیۆن و 315 ھەزار و 857 گەشتیار، هەردوو فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ و سەبیحە گۆکچەن بۆ گەشتکردن بەکارھێناوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری 11 مانگی چالاکییەکانی هەردوو فڕۆکەخانی ئیستەنبووڵ و سەبیحە گۆکچەنی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، 696 هەزار و 196 گەشتی هاتن و چوون لە هەردوو فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ و سەبیحە گۆکچەن ئەنجامدراوە. لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، 70 ملیۆن و 396 هەزار و 176 گەشتیار، فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بۆ گەشتکردن بەکارهێناوە. لەم ژمارەیە 53 ملیۆن گەشتیار، گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان ئەنجامداوە. بەراورد بە 11 مانگی ساڵی رابردوو، ژمارەی گەشتیاران 11 ملیۆن و 280 هەزار و 400 کەس زیادیکردووە.
لەبارەی فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن؛ لە 11 مانگی ئەم ساڵدا 33 ملیۆن و 919 هەزار و 690 گەشتیار، لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن گەشتیان کردووە. لەم ژمارەیە 23 ملیۆن گەشتیار، گەشتی نێودەوڵەتییان ئەنجامداوە. بەراورد بە 11 مانگی ساڵی رابردوو، ژمارەی گەشتیاران 5 ملیۆن و 11 هەزار و 717 کەس زیادیکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، ژمارەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ و سەبیحە گۆکچەن، بەڕێژەی 17٪ زیادیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ