داوای لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی پێشووتری بانکی ناوەندیی تورکیا دەکرێت

28-12-2021
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن بانکی ناوەندیی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەی دوڕموش یڵماز، سەرۆکی پێشووتری بانکی ناوەندیی تورکیا و پەرلەمانتاری ئەنقەرەی ئیی پارتی و ھەریەک لە گولدەم ئاتابای، بورھانەددین بوڵوت، ئەمین چاپا و سەلچوک گێچەر دەستپێکرد.
 
داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵ، لەسەر سکاڵای دامەزراوەی رێکخستن و پشکنەریی بانکی (BDDK)، لێکۆڵینەوەی لەبارەی دوڕموش یڵماز، سەرۆکی پێشووتری بانکی ناوەندیی تورکیا و پەرلەمانتاری ئەنقەرەی ئیی پارتی و ھەریەک لە گولدەم ئاتابای، بورھانەددین بوڵوت، ئەمین چاپا و سەلچوک گێچەر دەستپێکرد.
 
پارێزەرانی دامەزراوەی رێکخستن و پشکنەریی بانکی (BDDK)، ئەو سکاڵایەی کە لە سەر یڵماز، ئاتابای، بوڵوت، چاپا و گێچەر ئامادەیان کردبوو, پێشکەشی داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵیان کرد. لە سکاڵاکەدا داوای سزادانی دورموش یڵماز کراوە بە تۆمەتی ئەوەی بە پێچەوانەی ماددەی 74ی یاسای بانکەکان مامەڵەی کردووە. ھاوکات داوای سزادانی ئاتابای، بوڵوت، چاپا و گێچەر بەپێی ماددەی 162ی ھەمان یاسا کراوە.
 
داواکاریی گشتیی کۆماری، بەپێی ئەو سکاڵایە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ یڵماز، ئاتابای، بوڵوت، چاپا و گێچەر دەستپێکرد.  ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا نووسیبووی: "باشە، کەواتە با فرۆشتنی نەختی بانکی ناوەندی لە پشتەوەی دەرگاکان بوەستێنرێت".
 
دوڕموش یڵماز، کە ئێستا پەرلەمانتاری ئیی پارتییە، لە 18ی نیسانی 2006 تاوەکو 18ی نیسانی 2011 سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا بوو. لەکاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیدا ئەحمەد نەجدەت سەزەر سەرۆککۆماری تورکیا بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە