بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە، بولگارییەکان بۆ کڕینی شتومەک دەچنە تورکیا

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە، کڕیارە بولگارییەکان بە لێشاو دەچنە بازاڕەکانی تورکیا بۆ کڕینی شتومەک و پێداویستییەکانیان.
 
دابەزینی بەهای لیرەی تورکیا بەرامبەر بە دۆلار و یۆرۆ هەلێکی گەورەی بۆ کڕیارانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دروستکردووە بۆ ئەوەی بچنە تورکیا و پێداویستییەکانیان بکڕن.
 
هاتیس ئەهمەدۆڤا، یەکێک لە کڕیارە بولگارییەکان دەڵێت، کاژێر 3ـی بەرەبەیان بە پاس چووەتە شاری ئەدێرنەی تورکیا بە مەبەستی کڕینی دیاری، کەلوپەل و پێداویستییەکانی سەری ساڵ کە بە گوتەی خۆی نرخەکان لە وڵاتەکەی زۆر هەرزانترە.
 
راپۆرتێک لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەها لیرە
 
هەرچەندە رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا 20٪ـی تێپەراندووە، بەو هۆیەشەوە کاڵا و شتومەکی تورکی گران بووە، بەڵام هێشتا نرخەکان لە ئاستێکدان کە بۆ بولگارییەکان هەرزانن.
 
هەفتەی رابردوو بەهای یەک دۆلار 18 لیرەی تێپەراند، بەڵام دوای راگەیاندنی هەندێک رێوشوێن لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.