ئافاد: لە بوومەلەرزەکەی مەلەتی کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69ی دیکەش بریندارن

27-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئافاد رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە بوومەلەرزەکەی مەلەتی کە کاژێر 12:04 خولەکی ئەمڕۆ بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی یەشیلیورت روویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و 69ی دیکەش بریندارن.
 
بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 27-02-2023ی مەلەتیی باکووری کوردستان 15 چرکە بەردەوام بووە و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی مەرەش، دیلۆک و سەمسووری باکووری کوردستان و هاتای-ی تورکیا هەستی پێکراوە.
 
پێش لێدوانەکەی یونس سەزەر، سەرۆکی ئافاد؛ مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی مەڵەتی 22 باڵەخانە رووخان، 20 کەس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و 5 کەسیش لەژێر داروپەردوو رزگار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە