شاعیرێکی کوردی باکووری کوردستان دوای 30 ساڵ مانەوە لە زیندان، ئازاد کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیلهان سامی چۆماک، شاعیری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان ساڵی 1994 دەستگیر کرا و سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024 ئازاد کرا.
 
هەرچەندە ئیلهان سامی چۆماک ماوەی زیندانییەکەی تەواوکردبوو، بەڵام ئاستەنگ دەخرایە بەردەم ئازادبوونی.
 
چۆماک دواجار رۆژی سێشەممە 26-11-2024 لە گرتووخانەی سیلیڤری لە ئیستەنبووڵ ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکار و بەشێک لە سیاسەتڤانانەوە پێشوازیی لێکرا.
 
ئەو شاعیرە کوردە لە تەمەنی 22 ساڵیدا خرایە گرتووخانە و لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە زیندان دەرچوو؛ لە 30 ساڵی رابردوودا لە چەند گرتووخانەیەکی جیاوازی تورکیا سزاکەی بەسەربرد.
 
ئەو کاتەی ئیلهان سامی چۆماک لە ساڵی 1994 دەستگیر کرا، خوێندکاری بەشی جوگرافیا بوو لە زانکۆی ئیستەنبووڵ.
 
چۆماک چەند تۆمەتێکی درابووە پاڵ کە وەکو هەڕەشە بۆسەر دەوڵەت سەیردەکران؛ بۆ نموونە، تۆمەتبار کرا بە سووتاندنی دارستان و ئەنجامدانی چالاکی بۆ پەکەکە، دواجار سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
 
دادگەیی ئیلهان سامی چۆماک لە ساڵی 1994 دەستیپێکرد و شەش ساڵی خایاند؛ ساڵی 2000 دادوەر بڕیاری سزای زیندانیی بەسەردا خوێندەوە.
 
چۆماک لەو ماوەیەدا ژمارەیەک کتێبی نووسیوون، لەوانەش، "بۆ تۆ هاتم، دەریای کراوە، دابەشنەکردنی رێسای مێرووەکان، دواجار لە ژیانداین و زۆرم خۆش دەوێیت."
 
زیندانی تاهەتایی لە تورکیا ماوەکەی 30 ساڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەسانەی دەستگیر کراون تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ داعشیان خراوەتەپاڵ

لە تورکیا 20 کەس بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە داعشەوە خرانە زیندان

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە کۆی 54 کەس کە بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستبەسەر کران، بە بڕیاری دادگە 20یان خرانە زیندانەوە