وەزیری بەرگریی تورکیا: قوفڵی زاپ داخرا

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، چالاکییە سەربازییەکانیان لە باشووری کوردستان بەردەوامن و "قوفڵی زاپ"یش داخراوە.
 
رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024 بە ئامادەبوونی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆمسیۆنی پلان و بودجەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، گفتوگۆکان لەبارەی بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2025 دەستیپێکرد.
 
لە گوتارەکەیدا لە کۆمیسیۆن، یاشار گولەر گوتی، "بە خۆبەخشی و هەوڵی گەورەی سەربازە قارەمانەکانمان، قوفڵی زاپ-یش داخرا. چالاکییەکانمان لە ناوچەکە بە هەمان خێرایی و ئیرادە بەردەوامن."
 
گولەر ئاماژەی بەوە دا، لە ساڵی 2024دا 2564 گەریلای پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
 
لە 17ی نیسانی 2022، سوپای تورکیا لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ئۆپەراسیۆنی "چنگ - قوفڵ"ی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا، باسیان و ئاڤاشین لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و تائێستاش بەردەوامە.