لە مێرسین تەرمی کۆرپەیەک لە نێو زبڵدانێکدا دۆزرایەوە

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای مێرسینی تورکیا تەرمی کۆرپەیەک لەنێو زبڵدانێکدا دۆزرایەوە. دایک و داپیر و باپیری کۆرپەکە دەستبەسەرکران و رەوانەی دادگە کران. دواتر دایک و داپیری بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە و باپیری ئازاد کرا.  
 
تەرمی کۆرپەکە رۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلول لە گەڕەکی مەیدان سەر بە شارۆچکەی موت لەلایەن ژنێکی تەمەن 50 ساڵ بە ناوی جەنەت سومبول کە خەریکی کۆکردنەوەی کاغەز و پلاستیک بوو، دۆزراوەتەوە. تەرمەکە لە پارچەیەک قوماش پێچرابوو و خرابووە نێو کیسێک.
 
تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتەوە و بردیان بۆ دادپزیشکیی شارۆچکەکە.
 
پۆلیس ناسنامەی دایک و نەنک و باپیری کۆرپەلەکەی دۆزییەوە و دەستبەسەری کردن.
 
لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دەرکەوتوو کە (یە. چ) ـی تەمەن 21 ساڵ دایکی کۆرپەلەکە دوو هەفتە پێشتر لەگەڵ (ف. چ)ی دایکیدا هاتووە بۆ شارۆچکەی موت و خانوویەکیان بە کرێ گرتووە. دوای رووداوەکە پێکەوە گەڕاونەتەوە و بۆ ماڵەکەی خۆیان لە مێرسین. 
 
"یە. چ." دایکی کۆرپەکە لە گوتەکانیدا باس لەوە دەکات: کاتێک لە زانکۆ خوێندوویەتی دوو گیان بووە، شەو لە حەمام منداڵەکەی بە مردوویی لەدایکبووە، بەو هۆیەوە کۆرپەکەی فڕێداوەتە نێو زبڵدانەوە و دایکی ئاگاداری رووداوەکە ئاگادار نەبووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە