ئاگر لە دارستانێکی تورکیا کەوتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای ئیزمیری تورکیا کەوتەوە و تیمەکان لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان.
 
کاژێر 14:20ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دارستانەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ئاگر لە دارستانی سنووری شاری دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر لە باشووری رۆژئاوای تورکیا کەوتوەتەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەبوونی با هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە بکات و رووبەرێکی فراوان بگرێتەوە؛ ئاماژە بەوەش کراوە، ئاگرەکە بووەتە هۆی چۆڵکردنی گوندێک.  
 
160 کارمەند لە رێگەی 11 شۆڤڵ، 4 تانکەری گەورەی ئاو، 14 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، 2 هێلیکۆپتەر و فڕۆکەیەک لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، پار 1022 ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کەوتبوونەوە و لە ئەنجامدا 6 هەزار و 900 هێکتار زەوی دارستان و پاوان سووتا؛ هەروەها 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 111 کەسیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە