رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق چاپکردنی دراوی جۆری 100 رەتدەکاتەوە و دەڵێ: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە.
رۆژی 26-05-2024 بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە دراوی جۆری 100 هەزار دینار دەربکات و گوتی: وێنەی ئەو دراوە نوێیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوتەوە ساختەیە، کە وێنەی زوها حەدید، تەلارسازی کۆچکردووی لەسەرە.
بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە خەڵک دەکات، وریابن و مامەڵە بەم جۆرە دراوە نەکەن کە بۆ فێڵکردن بەکاردێ.
بانکەکە دووپاتیدەکاتەوە لەو کاتە بەنیاز نییە هیچ دراوێکی نوێ چاپ بکات، هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر لە دژی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن و برەو بەو دراوە ساختەیە دەدەن.
دراوی عێراق دینارە، هەشت جۆری هەیە؛ کاخەز، ئاسنی نییە، بریتین لە: 50 دینار، 250 دینار، 500 دینار، 100 دینار، 5 هەزار دینار، 10 هەزار دینار، 25 هەزار دینار و 50 هەزار دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ