ڤیدیۆ؛ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا و باکووری کوردستان بە ژمارە

 

رووداو دیجیتاڵ 

بە پێی داتاکانی ئەنجوومەنی ئاماری تورکیا بێت، لە چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، رێژەی هەڵئاوسان مانگ لە دوای مانگ لە بەرزبوونەوەیە و لە مانگی نیساندا رێژەکە گەیشتووەتە 69.80٪، بەڵام داتا نافەرمییەکان دەڵێن رێژەکە 124.35%.
 
محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیاش دەڵێت، "رێژەی هەڵئاوسان لە مانگی پێنج دەگاتە بەرزترین ئاستی و دواتر بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، رێژەکە دێنینە خوارەوە. بۆ ئەمەش تاوەکو ئێستا، پلانەکان بەو شێوەیە دەڕۆن کە کارمان بۆ کردووە."
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە وڵاتەکە گوتی، "کاری لەپێشینەی پلان و بەرنامە ئابوورییەکانمان، کەمکردنەوەی رێژەی هەڵئاوسانە بۆ ژێر 10٪ و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و بژێویی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمانە. بۆ ئەمەش لە بری پلانی کورتخایەن و کاتی، کار بۆ بەرنامەیەکی ئابووریی ماوە درێژ و چارەسەرییەکی بنبڕی ئەو کێشەیە دەکەین."