لە تورکیا کەمپەینی وازهێنان لە سەرپۆش رادەگەیێندرێت
رووداو-ئه‌نقه‌ره
كه‌مپه‌ینی وازهێنان لهسهرپۆش له توركیا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌یان ئافره‌ت وێنه‌ی نوێی خۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سه‌رپۆشیان لابردووە.
كه‌مپینه‌كه له‌ڕێگه‌ی هاشتاگی #10YearChallenge به‌شێوه‌یه‌كی ئاشکرا ده‌ستیپێكردووه. به‌شداربووانی ئه‌م هاشتاگه كه سه‌رجه‌میان ئافره‌تن ده‌ڵێن، ده‌ستبه‌رداربوونیان له سه‌رپۆش په‌یوه‌ندی به‌باوه‌ڕ و باوه‌ڕنه‌بوونیان بهئایینهوە نییه، به‌ڵكو ئه‌وە وەستانەوەیە دژی حكومه‌تی توركیا كه گوشار ده‌خاته‌سه‌ر ئافره‌تان بۆ ئەوەی سه‌رپۆشیان بەسەرەوە بێت و بازنه‌ی ئازادی له ئافره‌تان كه سه‌رپۆش بەسەرنین به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
له هاشتاگهكهدا ئافره‌ته به‌شداربووه‌كان دوو وێنه‌ی كۆن و نوێیان له ته‌نیشت یه‌كدییه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. یه‌كه‌میان بەسهرپۆشهوە و دووه‌میشیان بێ سەرپۆش.
دوای كوده‌تای ساڵی 1997 بە سەر نەجمەدین ئەربەکان، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی تورکیادا، بە فه‌رمانی سوپا سه‌رپۆش له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و زانكۆكان قه‌ده‌خه‌كرا.
له ساڵی 2002 ئاک‌پارتی ده‌سه‌ڵاتی توركیای گرته‌ده‌ست و له ساڵی 2007 قه‌ده‌خه‌ی سه‌رپۆشی له زانكۆكان هه‌ڵگرت و به‌هه‌مانشێوه له‌ساڵی 2008 قه‌ده‌خه‌ی سه‌رپۆشی له داموده‌زگاكانیش كۆتایی پێهێنا و له ساڵی 2016ش قه‌ده‌خه‌ی سه‌رپۆشی له ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵگرت.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان