لە ئامەد تەنیا لە کەنیسەی مریەم عەزرا نوێژی کریسمس ئەنجامدرا

رووداو - ئامەد 

لە ئامەد تەنها لە کەنسیەی مریەم عەزرا نوێژی کریسمس کرا، دوو کەنیسەی دیکە لە ناوچەی سووری ئامەدن بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە وێرانبوون، لە زۆنی قەدەخەی هاتووچۆدان.


نوێژی ئەم بەیانیەی کەنیسەکە خەڵکی زۆری لێنەبوو، بەشێکی زۆر لە کریستیانەکان ئامەد و ناوچەکەیان جێهێشت لەبەر شەڕ و ناسەقامگیری.

بەپێی کولتووری دەڤەرەکە و کەنیسە کریستیانەکان دوای سرووتە ئایینییەکان لە کەنیسە دەمێننەوە، موسڵمان و هاوشارییەکانیان بۆ پیرۆزبایی دەچنە لایان، ئەمە کولتووری دۆستایەتی و گوزارشتە لە نییەتی مرۆڤانەی خەڵکی ئامەد.  

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن