بانكی ناوەندی تورکیا رێژەی سوو دانابەزێنێت

25-12-2014
كارزان حەمید
نیشانەکردن بانك ، تورکیا ، سوو
A+ A-

 رووداو - 24

بانكی ناوەندیی توركیا ئاستی سوو لەسەر هەمان پێوەری سەدا 8.25 دەهێڵێتەوە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی سیاسەتی نەختی، بانكی ناوەندیی توركیا رایگەیاندووە، کە ئەوان بەردەوامن لە " سیاسەتی تووندی نەختی"، تاوەکو دەگەنە ئاستی جێبەجێكردنی ئامانجەكانی هەڵئاوسان بەشێوەیەكی پێشبینیكراو.

بانکی ناوەندیی تورکیا هیوای ئەوەشی خواستووە، دابەزینی نرخ رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر نرخەكانی بازاڕی وڵاتەکەی، بەتایبەت نرخی سووتەمەنی.

ئاستی هەڵئاوسانی ساڵانەی توركیا لەمانگی تشرینی دووەم گەیشتە 8.80%، بانكی ناوەندیی داوای كردووە لەكۆتاییەكانی مانگی داهاتوو، جارێكی دیكە رێژەی سوو بەرزبكرێتەوە، كەئەمەش پێچەوانەی داواكارییەكانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتە بۆ رێگریكردن لەخراپبوونی رەوشی لیرەی تورکیا.

هاوكات حكومەتی توركیا داوای كردووە نرخی سوو دابەزێنرێت بۆ ئەوەی ئەو كورتهێنانە گشتییەی لەسیاسەتی نەختی تووندەی ئەمەریكا دروستبوونە، لە تورکیا كەمتر بكرێتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا یەكەم كەس بووە داوای كردووە، ئاستی سوو لەوڵاتدا دابەزێنرێت بۆ ئەوەی ئەو بووژانەوە لاوازەی لەوڵاتەكەیدا تووندتر بكرێت‌، هەفتەیەك پێش ئێستا جارێكی دیكە داوای دابەزاندنی ئاستی سووی بانكی ناوەندیی كردوو.

سەرۆككۆماری توركیا ئەوەشی گوت، "پێویستە رێژەی سوو دابەزێت بۆ هاندانی وەبەرهێنان، هەر كاتێكیش وەبەرهێنان هەبن، ئەوا هەلیكار و هەناردەكردن‌و بەرهەمهێنان زیاتر دەبن".

توركیا لەسەر هەمان رێگەی چین توانی لەساڵانی 2010 بەرێژەی 8% گەشە بكات، بەڵام ساڵێك دوای ئەو رێکكەوتە كەوتە نێو گێژاوی خاوبوونەوەی گەورە و گرنگترین هۆكاری ئەو خاوبوونەوەیەش قەیرانی ناوچەی یۆرۆ و بازاڕی سەرەكی نێوخۆیی ‌و قەیرانە سەربازییەكانی عێراق‌و سوریا بوون.

بەو پێیەش حكومەت ناچار بووە پێداچوونەوە بەپێشبینییەكانی بووژانەوە بكات.

هەرچەندە ئەو دابەزینە پێشبینییەكان بەگەشاوەیی دەهێڵێتەوە، بەڵام لەچارەگی سێهەمی وەرزی داراییدا توانی 1.7% بووژانەوە تۆمار بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە