رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە بەفر لە ئیستەنبووڵ ببارێت.
داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، رۆژانی 25-26ـی تشرینی دووەمی 2023 لە ئیستەنبووڵ بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش دادەبەزێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم ئێوارەیە بەفربارین لە ئیستەنبووڵ دەستپێدەکات و بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 26ـی مانگیش زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیاش ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکی سەرما 64 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت بەفربارین، بارانی بەلێزمە بەشێکی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی نزیک لە دەریای رەشی تورکیا بگرێتەوە.
رۆژی 19ـی تشرینی دووەمی 2023، یەکەم بەفری ساڵ لە ئیستەنبووڵ باری و بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نزیکەی 200 گەشتی فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ هەڵوەشێندرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ