لە باکووری کوردستان و تورکیا رێپێوانێک بە درێژایی 1800 کیلۆمەتر بۆ کۆکردنەوەی پلاستیک دەکرێت

25-09-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ڕێپێوانی بەرەنگاربوونەوەی پلاستیک لە باکووری کوردستان
ڕێپێوانی بەرەنگاربوونەوەی پلاستیک لە باکووری کوردستان
نیشانەکردن باکووری کوردستان بەرەنگاربوونەوەی پلاستیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێپێوانێک لە شاری قەرسی باکووری کوردستان بۆ شاری ئەدیرنەی تورکیا بە ناونیشانی (نا بۆ تیرۆری پلاستیک) دەستیپێکرد کە مەودای نێوان ئەو دوو شارە هەزار و 800 کیلۆمەتر دەبێت. بەدرێژایی رێگەکە پلاستیک و خاشاک کۆدەکرێنەوە.
 
ماوەی 12 رۆژە رێپێوانەکە بەردەوامە و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نوێنەرانی ئاو سەرپەرشتی ئەو چالاکییە دەکەن. 
 
ئۆزگور ئایدنجاک، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی نوێنەرانی ئاو لەبارەی چالاکییەکەوە دەڵێت، "لە تەواوی رێپێوانەکەماندا، ئەگەر ئێمە تەواوی پلاستیکی سەر رێگەکانمان کۆبکردایەتەوە، بڕوابکەن تەنیا لە لای راستی شەقامەکاندا نزیکەی 20 بۆ 22 بارهەڵگر پلاستیک کۆدەکرایەوە. بە لای چەپی شەقامەکانەوە [بە قەبارەی] نزیکەی 40 بارهەڵگر پلاستیک هەبوو." 
 
وەکو فدراسیۆنەکە باسی دەکات، "گەورەترین هەڕەشە پلاستیکە" و ئەگەر رێگە لە بڵاوبوونەوەی نەگیرێت، ئەنجامەکەی "خراپ و مەترسیدار" دەبێت.
 
ئۆزگور ئایدنجاک دەڵێت، "ئەو شوێنانەی پلاستیکی لێ کۆدەکەینەوە، نزیکن لە چەم و رووبار و زەویی کشتوکاڵی. پلاستیک لەژێر تینی هەتاو دەتوێتەوە و لەگەڵ ئاو دەچێتە ژێر خاکە کشتوکاڵییەکان. دواتر ئەوانەش دەبنە خۆراک و دەگەڕێتەوە جەستەی مرۆڤ. دەرەنجامەکەشی زیادبوونی نەخۆشییەکانی ئۆبێزیت، ئۆتیزم و شێرپەنجەیە."
 
بە گوتەی پسپۆرانی فیدراسیۆنەکە، دەریای رەش و زەریای هێمن سێ هێندەی رووبەری تورکیا پلاستیکیان لێ کەڵەکە بووە و ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و گیانلەبەران. 
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەردۆغان لە 23ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەی، وێنە: AA

ئەردۆغان بۆ بەرپرسانی پارتەکەی: ئەگەر هەست بە ماندووبوون دەکەن، وازبێنن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا بەبۆنەی دامەزراندنی پارتەکەی پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی حیزبەکەی کرد و داوای لێکردن ئەگەر هەست بە ماندووبوون دەکەن، دەست لەکاربکێشنەوە.