ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

 
رووداو دیجیتاڵ

ئیبراهیم تاتڵیسەس لە شارۆچكەی بۆدرومی سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەو هۆیەوە بریندار بوو.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022 لەسەر رێگەی بۆدروم - یالکاڤاک روویدا. ئەو ئۆتۆمبێلەی ئیبراهیم تاتڵیسەسی لەنێودا بوو لەگەڵ لۆرییەکدا پێکیاندا دا و دواتر وەرگەڕا.
 
لە رووداوەکەدا ئیبراهیم تاتڵیسەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیریخوارد و بریندار بوو.
 
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. دوای هەوڵێکی زۆر تاتڵیسەس رزگار کرا و بە ئەمبوڵانس گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی رووداوەکەدا تاتڵیسەس کچەکەشی لەگەڵدا بووە.