61 کۆچبەر لە دەریای ئیجە دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ 

لە کەناراوی قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیری توركیا، 61 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران. 
 
رۆژی 24ـی تەممووزی 2024، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە کەناراوی قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیر، 61 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو بە قاچاخ بچنە یۆنان. 
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، دوای گەیشتنی هەواڵی بوونی دوو بەلەم لە کەناراوی قەزای چەشمە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کران. تەواوی کۆچبەرەکان لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی یۆنان دەستگیرکران. 
 
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا دەشڵێت: "دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستیی بۆیان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران."
 
رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2023، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر بەلەمێکی کۆچبەران بەهۆی زریانەوە ژێرئاوکەوت، حەوت کۆچبەر رزگارکران و پێنج کۆچبەریش گیانیان لەدەستدا.