بەهۆی دۆزینەوەی خەیار لە گیانیدا ئیمامێک لە تورکیا دوور دەخرێتەوە

رووداو- هەولێر

ئیمامێک لە تورکیا بەهۆی دۆزینەوەی پارچەیەک خەیار لە کۆمیدا لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە.


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە هەفتەی رابردوو لە شاری قەیسەری لە تورکیا ئیمامێک بەپەلە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە و دەبیندرێت کە لە دواوە تووشی خوێن بەربوون بووە، دوای پشکنین دەردەکەوێت کە پارچەیەکی نامۆ لە کۆمیدایە و دوای دەرهێنانی دەردەکەوێت کە پارچەیەک خەیارە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی لە تورکیا لیژنەیەکی لەسەر پێکدەهێنێت و بڕیار دەدەن بە دوورخستنەوەی ئەو ئیمامە لەکارەکەی.

سەندیکای پزیشکانی تورکیا ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەیان کردووە و رایانگەیاندووە کە "ئەوە شتێکی شەخسییە و نابێت لە میدیاکاندا بڵاوبکرێتەوە". 

بەپێی سەندیکای پزیشکان کە حوڕییەت بڵاویکردووەتەوە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ئەگەری حاڵەتێکی هاوشێوەدا خەڵک سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن و بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی و ئەمەش مەترسیدارە.