ئەردۆغان بۆ هاووڵاتییانی تورکیا: پێویستە پەرە بە برایەتیی هەمیشەییمان بدەین

25-03-2025
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە خوانی بەربانگدا لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ گوتارێکی پێشکێشکرد و بە پێویستی زانی پەرە بە برایەتی بدرێت.

سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی سێشەممە، 25-3-2025، لە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ گوتارێكی پێشکێشکرد. بەشێکی گوتارەکەی ئەردۆغان تایبەت بوو بە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی تورکیا و گوتی: "چەندین گەنجمان بەهۆی سیناریۆی چەپەڵەوە لە بەهاری تەمەنیاندا لەدەستچوون. ئەگەر ناوەکانیشمان جیاوازبن، ناسناوەکانمان هاوبەشن کە ئەویش کۆماری تورکیایە".
 
ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا بە کاتێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و گوتی: "پێویستە پەرە بە برایەتیی هەمیشەییمان بدەین، نەوەک نەفرەت، دوژمنداری و تووڕەیی. بە رۆژانێکی هەستیاری وەهادا تێدەپەڕین کە پێویستە بە ژیری، ئارامی و وریاییەوە مامەڵە بکەین".
 
سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە خەڵک کرد بە خۆپێشاندانەکانی جەهەپە چەواشە نەبن و گوتی: "ناکەوینە نێو یاری و هاندانی ئەوانی دیکە. بە سیاسەتی هەرزانی ترسنۆکەکان چەواشە نابین. رەخنە لەو کەسانە دەگرین کە چاویان تەنیا کورسیی ژێریان دەبینێت، لەکاتێکدا ئەو کورسییەیان بە ناڕوونی بەدەستهێناوە".
 
لە 19ـی مانگەوە کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستگیرکراوە، خۆپێشاندانی جەهەپەییەکان بەردەوامە.
 
ئەردۆغان رایگەیاند، هێرشکردنە سەر پۆلیس بە ئازادی و دیموکراسی نازانن و جەختیکردەوە کە خۆپێشاندەران زیانیان بە پۆلیس و ماڵی گشتی گەیاندووە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولرەحمان فورات، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەرزەڕۆم و ئاڵای کوردستان.

پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە و تاوانە

لە بەردەوامیی کاردانەوەکان بەرامبەر بە بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان، پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکپارتی) سەرکۆنەی ئەو بێ رێزییە دەکات و دەڵێت، تاوانە و پێکەوەژیان دەکاتە ئامانج.