رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای موغڵا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 05:04 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئاداری 2024 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی کویجەییز، سەر بە پارێزگای موغڵا، روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.9 کیلۆمەتر تۆمار کرا.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوباتی 2023 تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 948 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 83یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ