رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیایەکی راپرسی و توێژینەوەی سیاسی، ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆی 81 پارێزگا، ئاکپارتی 32، جەهەپە 30 و دەم پارتی 11 شارەوانیی شارەکان دەبەنەوە.
کۆمپانیای سێرئار SER-AR بۆ راپرسی و توێژینەوەی سیاسی، دوایین راپرسیی خۆی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ئەنجامەکە ئاکپارتی 32، جەهەپە 30، دەم پارتی 11، مەهەپە 5، سەرلەنوێ رەفاهـ 2 و ئیی پارتی 1 شارەوانیی شارەکان بەدەستدەهێنن.
بەگوێرەی راپرسیی کۆمپانیاکە، لە هەڵبژاردنی 2019دا هەدەپە سەرۆکایەتیی حەوت شارەوانیی شارەکانی بەدەستهێنابوو، کە بریتی بوون لە شارەوانییەکانی وان، ئامەد، مێردین، ئیدیر، ئێلیهـ، سێرت، بەدلیس و جۆلەمێرگ. لەم هەڵبژاردنەدا کە بڕیارە رۆژی 31ی ئادار بەڕێوەبچێت، بەپێی راپرسییەکە، 11 شارەوانیی شارەکان بەدەستدەهێنێت کە شارەکانی دێرسم، قەرس و ئاگری دێتەسەر.
سەبارەت بە ئاکپارتی، بەپێی راپرسییەکە، 32 شارەوانی بەدەست دەهێنێت کە بریتین لە ریزە، ترابزۆن، گوموشهانە، بایبورت، ئەرزەڕۆم، موش، چەولیگ، خارپێت، شرنەخ، ئێلیهـ، دیلۆک، کیلیس، هاتای، مەرەش، سێواس، قەیسەری، تۆکات، سامسوون، چۆروم، نەڤشەهیر، نیدە، کارامان، کۆنیا، ئەنتاڵیا، ئیسپارتا، ئافیۆن، دەنیزلی، دوزجە، ساکاریا، کۆجائێلی و ئەدیرنە.
بەوپێیە، ئاکپارتی شارەوانییەکانی هاتای و ئەنتاڵیا لە جەهەپە وەردەگرێتەوە.
بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییە، هەرچی جەهەپە-یە، لەم هەڵبژاردنەدا 30 شارەوانی بەدەست دەهێنێت، کە بریتین لە ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، ئارتڤین، ئەردەخان، گیرەسوون، مەلەتێ، ئادانا، مەرسین، ئاماسیا، سینۆپ، کاستامۆنو، کارابوک، زۆنگوڵداک، بۆڵو، کرکلارئێلی، کریککالە، ئەسکیشەهیر، بیلەجیک، کوتاهیا، بالکئەسیر، چاناککالە، مانیسا، ئایدن، موغڵا، بوردور، تەکیرداغ، یالۆڤا، کرشەهیر و بورسا.
بەمەش، جەهەپە شارەوانیی مەلەتێ لە ئاکپارتی وەردەگرێتەوە.
مەهەپە تەنیا پێنج شارەوانی دەباتەوە، کە بریتین لە شارەوانییەکانی بارتن، چانکری، ئاکسارای، عوسمانییە و ئەرزینگان.
ئەوەی نوێیە لەم هەڵبژاردنەدا، پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ، سەرۆکایەتیی دوو شارەوانی بەدەست دەهێنێت کە رووها و یۆزگات-ە. هەردوو شارەوانییەکە لە هەڵبژاردنی 2019دا سەر بە ئاکپارتی بووە.
شارەوانییەکانی باکووری کوردستان بەپێی راپرسییەکە بەم شێوەیە بەسەر پارتەکاندا دابەش دەبن:
- دەم پارتی 11 شارەوانی دەباتەوە کە بریتین لە وان، ئامەد، مێردین، ئیدیر، ئێلیهـ، سێرت، بەدلیس، جۆلەمێرگ، دێرسم، قەرس و ئاگری.
- ئاکپارتی 9 شارەوانی دەباتەوە، کە بریتین لە ئەرزەڕۆم، چەولیگ، مووش، خارپێت، سەمسوور، مەرەش، دیلۆک، سێواس و شرنەخ.
- جەهەپە دوو شارەوانی دەباتەوە کە ئەردەخان و مەلەتێ-یە.
- مەهەپە 1 شارەوانی دەباتەوە کە ئەرزینگان-ە.
- سەرلەنوێ رەفاهـ 1 شارەوانی دەباتەوە کە رووها-یە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ