رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا "داستانی" تۆمارکردووە و گوتی: "ئەمڕۆ ئاسمانی 34 وڵات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا پارێزراوە."
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەربژێرانی ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی شار و شارۆچکەکانی ئادانای ناساند و تێیدا گوتارێکی پێشکێشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەشێکی گوتارەکەیدا باسی لە پێشکەوتنەکانی وڵاتەکەی لە بواری پیشەسازیی بەرگرییدا کرد و رایگەیاند، داستانیان تۆمارکردووە و گوتی: "ئەمڕۆ ئاسمانی 34 وڵات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا پارێزراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "زیاتر لە 15 ساڵە یەکێک لە کارە هەرە لەپێشینەکانمان بایەخدان بووە بە بواری پیشەسازیی بەرگریی و ئەمڕۆش بەرەکەی دەخۆن.. لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە ریزبەندی سێ پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانداین."
دواتر سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی: "لە سیاسەتی دەرەوەماندا وڵاتێک نین کە تەنیا ئەوروپا دەستخۆشیمان لێ بکات، بەڵکو وڵاتێکین بە پێداگریی و هۆشیارییەوە هەموو جیهان رێزمان لێ دەگرێت".
گوتیشی: "لە پشت توانای سیاسەتی دەرەوەماندا پیشەسازییەکی بەرگریی بەهێز هەیە، سەربەخۆییمان لە پیشەسازی بەرگرییدا هێزی ئێمەی لە ئاستی جیهانیدا نیشان دا. لە داهاتوودا دەست دەکەین بە دروستکردنی کەشتییەکەی باشتری فڕۆکەهەڵگر. هێزی دەریاییمان ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە".
لە چوارچێوەی پیشەسازیی بەرگرییدا، تورکیا خاوەنی ئەمجۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چاودێر و هەواڵگریی و شەڕکەرانەیە:
Bayraktar Mini İHA
Bayraktar Dikey Kalkışlı İHA
Baykar Cezeri
Malazgirt Helikopter İHA
Baykar Bayraktar TB-2
Baykar Bayraktar TB-3
Bayraktar DİHA
AKINCI TİHA
Kızılelma
TUSAŞ Anka 1
TUSAŞ Anka 2
TUSAŞ Anka 3
TUSAŞ Anka-Aksungur
Hurkuş
KAAN
STM Kargu
Alpagu Togan
Deli İHA
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ