لە تورکیا 150 کەس بەهۆی دژایەتیکردنیان بۆ هێرشی عەفرین دەستگیرکران
رووداو - تورکیا
بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی و دژایەتی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین، پۆلیسی تورکیا زیاتر لە 150 کەسی لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد.
هاونیشتمایان، چالاکوان و رۆژنامەڤانان پێیانوایە ئەوەی تورکیا دەیکات سەرکوتکردنی خەڵکە.
خەڵکی عەفەرین بۆ خۆپاراستن لە مەترسی بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکان، پەنایان بردووتە بەر پاناگە شاراوەکان، دانیشتووانی عەفرین ئەگەرچی ترسیان لە هێرشەکانی تورکیا هەیە، بەڵام دەڵێن ورەیان بەرزە و ئامادەنین لە شارەکایان رابکەن.
ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین کە ئەنقەرە بە چڵە زەیتوون ناوی دەبات لە رۆژی شەممەی رابردوو 20-1-2018، دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆپەراسیۆنەکە مەترسی ئاوارەبوونی لەسەر نزیکەی 324 هەزار ژن، پیاو و منداڵ لە شارەکە دروستکردووە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن