لە تورکیا 150 کەس بەهۆی دژایەتیکردنیان بۆ هێرشی عەفرین دەستگیرکران

26-01-2018
سەركان ئینجە
خەڵکی عەفەرین بۆ خۆپاراستن لە مەترسی بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکان، پەنایان بردووتە بەر پاناگە شاراوەکان
خەڵکی عەفەرین بۆ خۆپاراستن لە مەترسی بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکان، پەنایان بردووتە بەر پاناگە شاراوەکان
نیشانەکردن عەفرین تورکیا
A+ A-

رووداو - تورکیا

بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی و دژایەتی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین، پۆلیسی تورکیا زیاتر لە 150 کەسی لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد. 


هاونیشتمایان، چالاکوان و رۆژنامەڤانان پێیانوایە ئەوەی تورکیا دەیکات سەرکوتکردنی خەڵکە.  

خەڵکی عەفەرین بۆ خۆپاراستن لە مەترسی بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکان، پەنایان بردووتە بەر پاناگە شاراوەکان، دانیشتووانی عەفرین ئەگەرچی ترسیان لە هێرشەکانی تورکیا هەیە، بەڵام دەڵێن ورەیان بەرزە و ئامادەنین لە شارەکایان رابکەن.

ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین کە ئەنقەرە بە چڵە زەیتوون ناوی دەبات لە رۆژی شەممەی رابردوو 20-1-2018، دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆپەراسیۆنەکە مەترسی ئاوارەبوونی لەسەر نزیکەی  324 هەزار ژن، پیاو و منداڵ لە شارەکە دروستکردووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە