رووداو - Sabah
هەواڵی ئامادەکاری پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا بۆ کاندیدکردنی راوێژکاری دەزگای هەواڵگری MIT بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەو وڵاتە لە میدیا تورکییەکان بڵاوبوویەوە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی گشتیی تورکیا کە چاوەڕێدەکرێت مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، میدیاکانی تورکیا دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی سیناریۆ چاوەڕێکراوەکان بۆ لیستی پەرلەمانتارانی پارتەکان و کاندیدانی وەزیر لە کابینەی داهاتوو.
بە پێی هەواڵێکیش کە رۆژی 25-1-2015 لە رۆژنامەکانی سەباح و میللیەت بڵاوبووەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان AKP لە ئامادەباشی ئەوەدایە کە هاکان فیدان، راوێژکاری دەزگای هەواڵگری MIT بخاتە لیستی پەرلەمانتارانیەوە و پێدەچێت دوای چوونی بۆ نێو پەرلەمان وەک وەزیری دەرەوەی کابینەی داهاتووی حکومەتی تورکیا دیاریبکرێت.
بە پێی ئەو هەواڵە، فیدان لە ئامادەکاری ئەوەدایە دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، بەو پێیەی لە تورکیا کارمەندانی دامودەزگا فەرمییەکان هەتا دەست لەکار نەکێشنەوە ناتوانن کاری سیاسی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ