گرووپی میوزیکی رەستاک کۆنسێرتێک لە ئامەد سازدەکەن

رووداو- هەولێر

گرووپی میوزیکی رەستاک کە بەشێک لە هونەرمەندەکانی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانن، بۆ یەکەمینجار لە ئیستەنبوڵ کۆنسێرتێکیان سازکرد و بڕیارە ئەمڕۆش شەممە 25-11-2017 کۆنسێرتێک لە ئامەد سازبکەن. 


داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەوانەی بەشداریی کۆنسێرتەکەیان کرد، دووجار دڵخۆش بوون، یەکەم بۆ ئەوەی یارمەتی لێقەوماونی بوومەلەرزەکەی کرماشانیان کردووە و دووەمیش بە میوزیکی ئێرانی و کوردی شەوێکی خۆشیان بەڕێکرد.