نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە دەکەین

24-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی چەند چەکدارێک لە نزیک ئەنقەرە هێرشیانکردە سەر دامەزراوەیەکی حکومی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد و رایگەیاند: "سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و بە هاوسۆزییەوە لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا دەوەستین."

فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی نزیک ئەنقەرە گوتی: "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکات، کە کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی."
 
رۆژی چوارشەممە 23-10-2024، لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە هێرشکرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە. دوای ئەوەی تەقینەوەیەک روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشکارەکاندا روویدا. 
 
فەرحان حەق هەروەها گوتی: "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشیی لە قوربانییەکان و خێزانەکانیان دەکات، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوسۆزییەوە لەگەڵ خەڵک و حکومەتی کۆماری تورکیا دەوەستێت."
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دوای هێرشەکە، هێزی تایبەتی جەندرمە و ئاسایش بەخێرایی ناوچەکەیان گەمارۆدا و زوو هەردوو هێرشکارەکەیان کوشت. ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هێرشکارەکان پیاو و ئەوی دیکەشیان ژن بووە.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەشکرد، 5 کەس لە هێرشەکەدا کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
کۆمپانیای توساش، کۆمپانیایەکی تایبەت و پشکدارە سەر بە سەرۆکایەتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیایە. سیستمی بۆشایی ئاسمان، مانگی دەستکرد، فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەر بەرهەم دەهێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئەردۆغان: تورکیایەکی بێ تیرۆر بونیاد دەنێین

ئەردۆغان بەبێ ئەوەی ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بێنێت، پاڵپشتی لە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کرد کە سێشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان داوای کرد، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات.