رووداو دیجیتاڵ
سەرۆكی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە - دەڵێت: "پەیماننامەی لۆزان سەنەدی تاپۆی وڵاتەکەمانە، بۆ ئەوەی رۆژی واژۆکردنیشی بکرێتە جەژن، پێشنیازێک دەدەینە پەرلەمان."
كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە رۆژی شەممە 23ـی تەممووزی 2022، لە گوتارێکدا کە لە 99 ـەمین ساڵەی پەیماننامەی لۆزان لە شاری بورسای تورکیا پێشکێشی کرد، گوتی، دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان کار لەسەر ئەوە دەکەن رۆژی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان وەک "جەژن" پەسند بکرێت.
کڵچدارئۆغڵو گوتی: "بەڵێن بە هەمووتان دەدەم کاتێک دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستیان پێکردەوە، یەکەمین پێشنیازەیاسا کە پێشکێشی پەرلەمانی دەکەین بۆ ئەوە دەبێت لۆزان وەک جەژن بناسرێت."
پەیماننامەی لۆزان لە 24ـی تەممووزی 1923 لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆکرا. بەپێی پەیماننامەی لۆزان، سنووری دەوڵەتی توركیای نوێ دیاریکرا و پێداچوونەوە بە پەیماننامەی سیڤەردا کرا کە مافی چارەی خۆنووسینی بۆ کورد دەستبەرکردبوو.
ساڵێکی دیکە 100 ساڵ بەسەر واژۆکردنی ئەو پەیمانە تێپەڕدەبێت. تورکیا چەندین ساڵە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتاییهاتنی تەمەنی ئەو پەیمانە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە پڕۆژەی میساقی میللیدا بە خاکی دەوڵەتی عوسمانیی دیارییکراون، بەتایبەتیش لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ