یەرلیکایا: لە ماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە 1100 هەزار کەس دەستبەسەر کراون

24-03-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا، هەزار و 133 کەس دەستبەسەرکراون. جەهەپە دەڵێت، ئەوانەی دەستبەسەرکراون، تووندوتیژیان بەرامبەر کراوە، بەڵام پارێزگاری ئیستەنبووڵ رەتیدەکاتەوە.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئاداری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە ناڕەزایەتییەکانی سەراچهانە لە ئیستەنبووڵ 123 ئەفسەری پۆلیس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، هەروەها رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو کەسانە بەردەوامە کە زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندووە و هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس. 
 
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەدا، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە رۆژانی نێوان 19-23ـی ئاداردا هەزار و 133 کەس دەستبەسەرکراون.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا هەندێک بازنە هەوڵیان داوە بە خراپ بەکارهێنانی مافی کۆبوونەوە و رێپێوانی خۆپیشاندان، رێکوپێکی گشتی تێکبدەن. 
 
لەلایەکی دیکەوە داود گول پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو "زیانیان بە مزگەوت و گۆڕستانەکان گەیاندووە".
 
رۆژی 19ی ئەم مانگە ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورەشارەوانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی شارەوانییەکە بە تۆمەتی گەندەڵی و هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکران، رۆژی 23ی مانگ ئەکرەم ئیمامئۆغلو بە تۆمەتی گەندەڵی خرایە زیندانەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە