رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا گفتوگۆ لەبارەی جەنگە سێ ساڵییەکەی رووسیا – ئۆکراینا دەکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی بێشتەپە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لاڤرۆڤ سەرەتا لەگەڵ هاکان فیدان، هاوشانە تورکییەکەی کۆدەبێتەوە و دواتر چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەوێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دیداری ئەردۆغان - لاڤرۆڤ گفتوگۆ لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان رووسیا - ئۆکراینا دەکرێت.
رۆژی 18ی شوباتی 2025 ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا؛ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و باسیان لە پرسی ئاڵوگۆڕی دیل لە چوارچێوەی جەنگی رووسیا - ئۆکراینا و بەرنامەکانی هاوکاریی مرۆییدا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ