دەم پارتی لە 17 شارەوانیی ئیستەنبووڵ بەربژێری هەن

24-02-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆی 39 بازنەی شارەوانیی پارێزگای ئیستەنبووڵ، بەربژێری لە 17 بازنە هەیە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو شارەوانییانە دەکات.
 
دوای چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ، دەم پارتی لە 17 بازنە بەربژێری راگەیاندووە و لیستی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کردووە. رۆژی شەممە، 24-2-2024، لیستی بەربژێرانی دەم پارتی بڵاوکرایەوە. 
لەبەر ئەوەی سیستمی دەم پارتی بۆ بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان هاوسەرۆکایەتییە، بۆ هەر شارەوانییەک دوو کەس (ژنێک و پیاوێک) بەربژێر کراون. پێشتر دەم پارتی هەریەک لە مەراڵ دانش بێشتاش و موراد چەپبی وەکو بەربژێری گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ راگەیاندبوو. هەروەها لە کۆی 39 بازنەی شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ، بەربژێری بۆ 17 بازنە راگەیاند.
 
رۆژی 31-3-2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت. دەنگدەران 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان و زیاتر لە 1000 شارەوانی شارۆچکەکان هەڵدەبژێرن؛ هەروەها دەنگ بە 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکانیش دەدرێت؛ 50 هەزار و 229 موختاریش هەڵدەبژێردرێن.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا ئاکپارتی 15 گەورەشارەوانی، جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە 3 گەورەشارەوانی و مەهەپە 1 گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.
 
بەربژێرانی دەم پارتی لە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ
 
گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ: مەراڵ دانش بێشتاش و موراد چەپبی
بەیکۆز: سەنەم یڵماز و رەجەب یڵماز
کادیکۆی: ڤەیسی ئێسکی و نیعمە چەلەبی ئەردۆغان
سوڵتان بەیلی: ئەرتان حەمیدئۆغڵو و رەحیمە کوچوک
ئومرانیە: ئەدیب ئاڵپاتا و زولفییە هازار
دوورگەکان: محەممەد غالیب ئاتاش و کریستین سەلەکمان
عەرنەڤوت کۆی: محەممەد کاراداخ و دوردانە بوڵگان
ئەسەنلەر: عیرفان هۆلاکۆ و گوڵشان کاڤاک
غازی عوسمان پاشا: ئەرجان ساغڵام و هولیا ئۆروچ
کاختهانە: بورهان داماڕڵی و سیدار یڵدز
سوڵتان غازی: ئەرۆڵ تونچ و فاتما یەنی
بێشیکتاش: ئادەم ئاکتاش
باکڕکۆی: مەدەنی ئاندۆک و ئەلیف تۆکای ئۆزتورک
باشاکشەهیر: کەوسەر شیشمان تاشدەمیر و عەبدوڵا کڵچ
بەیلیکدوزو: سیدار دومان ئۆنەر و نیعمەتوڵا کورت کاڤاکڵی
گیون گۆرەن: موزەفەر بۆزکوڕت و ئەڤیندار ئایسەل ئۆزداش
کوچوک چەکمەجە: بێریڤان دەمیر و رەمەزان چەتین چاکماک
بویوک چەکمەجە: موسا کارادەمیر و سەعادەت دوڕسون
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە