رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی، ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای مەڵەتی و رۆژی شەممەش سەردانی وانی باکووری کوردستان دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ مەڵەتی لە کاژێر 14:00 دا بەشداری رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی رێگەی خێرا و پڕۆژە تەواوکراوەکانی پارێزگاکە دەکات، دواتر لە کاژێر 15:00 دا ئامادەی 8ـەمین کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی پارتەکەی دەبێت و گوتارێک پێشکێش دەکات. ئەردۆغان بەیانی سەردانی پارێزگای وان دەکات.
ژووری پیشەسازی و بازرگانیی وان پێش سەردانەکەی ئەردۆغان، راپۆرتێکی لەبارەی داواکارییەکانی خەڵکی وان ئامادە کردووە و پێشکێشی سەرۆککۆماری دەکات.
8ـەمین کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە سەرجەم پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان رێکدەخرێن. دوای تەواوبوونی کۆنگرەی پارێزگاکان، بڕیارە لە 23ـی شوباتی ئەم ساڵ 8ـەمین کۆنگرەی گشتیی پارتەکە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ