گالەری

23-11-2022
20 Photos
راوین ستێرک
راوین ستێرک
 
بوومەلەرزەکەی پارێزگای دوزجەی تورکیا خەڵکی شارەکەی ترساندووە و بەشێکیان لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە. هەرچەندە پلەی گەرمی دابەزیوە، بەڵام خەڵک ناچارن و لە ترسی خاپووربوونی ماڵەکانیان لە دەرەوە دەمێننەوە و بەتانی و پێخەفیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
 
کاژێر 04:08 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی گۆلیاکای پارێزگای دوزجەی تورکیا روویدا. بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، کۆجائەلی، زۆنگوڵداک، ساکاریا، بیلەجیک، بۆڵو، کارابوک و بارتن هەستی پێکرا. 
 
بەپێی ئاماری سەرۆکایەتیی کارەسات و رووداوە سرووشتییەکانی تورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای دوزجە بریندار بوون بۆ 46 کەس بەرزبووەتەوە.