رووداو - ئەنقەرە
هەشت حیزب لە هەڵبژاردنی تورکیادا کێبڕکێیانە، زۆربەی کاندیدە کوردەکان لەنێو هەدەپە و ئاکپارتیدا خۆیان پاڵاوتووە.
هەدەپە چاوەڕوانی هەیە دەنگی زیاد بکات بە تایبەت کە هاوسۆزی خەڵک لەگەڵ حیزب زیاتر بووە، لەو کاتەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش زیندانی کراوە، هاوکات سەرکردە و چەندین پەرلەمانتاریان لەسەر پرسی سیاسی خراونەتە زیندانەکانی تورکیا.
دەنگدەری باکووری کوردستان دژی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرینن و شرۆڤەکارێک دەڵێت، ئەمەش لە کاتی دەنگداندا بە زیانی ئاکەپە لە باکووری کوردستان دەشکێتەوە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ