بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیستەنبووڵی هەژاند

23-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دایک و کچێک لە ئیستەنبووڵ لەدوای بوومەلەرزەکە باوەشیان لە یەکدی داوە
دایک و کچێک لە ئیستەنبووڵ لەدوای بوومەلەرزەکە باوەشیان لە یەکدی داوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئیستەنبووڵ روویدا و دەزگای ئافاد دەڵێت، گوڕەکەی 6.2 پلەی رێختەر بووە. 
 
چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی سیلیڤریی ئیستەنبووڵ بووە و قوڵاییەکەی 6.92 کیلۆمەتر بووە. 
 
 
ئەمڕۆ لە دەریای مارمارا لە سنووری پارێزگای ئیستەنبووڵ لە ماوەی نزیکەی یەک کاژێر دا، چوار بوومەلەرزە روویاند. ئەوەی گوڕەکەی 6.2 بوو، بەهێزترینیان بوو.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 12:49خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی نیسانی 2025 لە دەریای مارمارا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر روویدا.

چەقی بوومەلەرزەکە بە دووری 23.16 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سیلیڤری ئیستەنبووڵ هەڵکەوتووە. 

بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی دەورووبەر هەستی پێکراوە و ترسی و دڵەڕاوکەی لە نێو خەڵکدا دروستکردووە. 

چەند خولەکێک پێشتر سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، لە کاژێر 12:13 خولەکدا هەر لەو ناوچەیە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر و لە قوڵایی 6.99 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 

سەرۆکایەتیی ئافاد لە کاژێر 12:51 خولەکدا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە دەریای مارمارا روویداوە، چەقی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووری 14.74 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بیوکچەکمەجە هەڵکەوتووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 

بەگوێرەی ئافاد لە کاژێر 13.02 خولەک بوومەلەرزەیەکەی دیکە بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە هەمان ناوچە روویداوە. چەقی ئەو بوومەلەرزەیە بە دووری 16.77 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بیوکچەکمەجە هەڵکەوتووە و لە قوڵایی 7.02 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 

تائێستا هیچ زیانێکی گیانی لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیە تۆمار نەکراوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە