رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای سپی لە پارێزگای موغڵای باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 07:56 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر، لە دەریای سپی لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچەدوورگەی مارماریس لە پارێزگای موغڵا روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 15.92 کم تۆمارکرا.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 948 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 83یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ