کۆشکێکی تەمەن 124 ساڵ لە باکووری کوردستان دەکرێتە هۆتێل و خواردنگە

23-02-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
کۆشکێکی تەمەن 124 ساڵ لە باکووری کوردستان دەکرێتە هۆتێل و خواردنگە
کۆشکێکی تەمەن 124 ساڵ لە باکووری کوردستان دەکرێتە هۆتێل و خواردنگە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی کاترینا لە قارسی باکووری کوردستان کە لە سەدەی 18ـی زایینی و لەلایەن رووسەکانەوە دروستکراوە. ئێستا گرووپێکی بیناسازیی دەیانەوێت بیکەنە دەستکەوتێک بۆ کەرتی گەشتیاریی شارەکە. ئەو گرووپە بە مەبەستی پلاندانان لە شارۆچکەی ساریقامشی سەر بە پارێزگای قارسن.
 
تورگوت تۆرونئۆغوڵڵاری، سەرۆکی دەستەی هۆتێلەکانی ئۆرکا دەڵێت: "بەپێی پلانەکەمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم کۆشکە لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری هەنگاو دەنێین. لێرەدا پێکهاتەیەکی گەورە و پێکهاتەیەکی بچووک هەیە. یەکێکیان دەکرێتە خواردنگە و ئەوی دیکەشیان دەبێتە هۆتێلێکی تایبەت. مۆڵەتی دروستکردنی هۆتێلێکی 100 پێخەفیمان وەرگرتووە و بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە زۆر بە پەلەین. هەروەک دەیبینن کۆشکەکە ناوی هەیە، بەڵام خۆی داڕزاوە."
 
بەشێک لە بەرپرسان و خەڵکی ساریقامش پێشوازیی گەرمیان لەو گرووپە بیناسازییە کرد و هیوایان خواست، "ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران لە شارۆچکەکەیاندا."
 
تورگوت تۆرونئۆغوڵڵاری، سەرۆکی دەستەی هۆتێلەکانی ئۆرکا گوتیشی: "بە بۆچوون و ئەو ئەزموونەی هەمە، من 40 ساڵە لە ئەوروپا دەژیم، ئەم پلانانەی دامانڕشتوون دەریدەخەن کە هاتنی ئێمە وەکو گرووپی ئۆرکا بۆ ساریقامش، قۆناخێکی نوێ دەبێت بۆ ناوچەکە و خزمەتیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت."
 
کۆشکی کاترینا ساڵی 1877 کە ئەوکاتەی رووسەکان حوکمی ناوچەکەیان دەکرد دروستکراوە. شێوازی دروستکردنی کۆشکی کاترینا چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی تێدایە. بۆ نموونە؛ بە تەواوی لە دار دروستکراوە و هیچ بسمارێکی تێدا بەکارنەهاتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە