رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا 304 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە داعش دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی کانوونی یەکەمی 2023، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەستگیرکردنی 304 کەسی بە گومانی ئەندامبوونیان لە داعش راگەیاند.
عەلی یەرلیکایا باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنەکە لە هەمان کاتدا لە 32 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا و لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیاوە ئەنجامدراوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیادا هاتووە، لە پارێزگاکانی رووها، سێواس، مێردین، دیلۆک، خارپێت، سەمسوور و ئاگری لە باکووری کوردستان 28 گومانلێکراو دەستگیرکراون؛ ئەوانی دیکەش لە پارێزگاکانی تورکیا دەستگیرکراون.
عەلی یەرلیکاکا دەڵێت، لە کاتی پشکنینی شوێنی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکاندا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک، بەڵگەنامەی دیجیتاڵی و لیستی ناوی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێکراوە، گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ