رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی دوو هەزار و 136 کەسی راگەیاند، کە لەلایەن دادگەوە داواکراون.
شەوی رابردوو، 21ـی تشرینی دووەمی 2023، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە سێ رۆژدا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئابڵووقە"ـدا کە لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا بەڕێوەچوو، دوو هەزار و 136 "تاوانبار کە لەلایەن دادگەوە داواکراون"، دەستگیرکران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی "شەش تاوانبار زیاتر لە 10 ساڵە داواکراون، 11 تاوانبار زیاتر لە پێنج ساڵە و دوو هەزار و 119 تاوانباریش 1 بۆ 5 ساڵە بە تۆمەتی جیاجیا داواکراون."
عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوەدا ئۆپەراسیۆنەکان بەهاوبەشی تیمەکانی پۆلیس، ئاسایش، جەندرمە و هەواڵگری ناوخۆ لە ماوەی 48 کاژێردا کراون و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و نوێکردنەوەی دۆسێکانیان، دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگە دەکرێن بۆ سزادانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ