رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا کە ناوەندەکەی شاری ئەنقەرە بوو و لە 5 پارێزگا بەڕێوەچوو، 19 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە دەستبەسەرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئایاری 2023، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە بەڕێوەچوو کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە/کەجەکە بڕیاری دەستبەسەرکردنی 19 کەسی دا.
هێزە ئەمنییەکان بەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن و 19 داواکراوەکەیان دەستبەسەرکرد.
هەریەک لە بەدرییە ئرماک، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی هەدەپە، نەباحەت چاڵپان، خەلیل گوزەل، باڕش گوزەل، ئەحمەد گوزەل، ئایکوت بۆزکوش، جاهید گومووش، مەرت ئوستونداغ، یاسین باهچیڤان، سامەت ئایاتچ و قادر ئایتچ لەنێو ئەو 19 کەسەدان کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەرکراون.
ئەو 19 ئەندام و بەرپرسەی هەدەپە کە دەستبەسەرکراون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ