بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر شارێکی تورکیای هەژاند

22-03-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای بالکئەسیر لە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 22:20 خولەکی شەوی پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی دروسونبەی سەر بە پارێزگای بالکئەسیر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.7 کم تۆمارکراوە و لە شارەکانی دەوروبەری هەستی پێکرا.  
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا، 45 هەزار و 948 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 83یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە