وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 'باندێکی گەورە'ـی تاوانی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 63 ئەندام و سەردەستەی باندێکی تاوان لە 12 پارێزگای ئەو وڵاتە دەستگیرکران.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 63 کەس لە ئەندام و سەردەستەی باندێکی تاوانیان لە 12 پارێزگا دەستگیرکردووە.
 
بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 22-2-2024، ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی 'کافەس-45' لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، دیلۆک، ئامەد، رووها، ئایدن، کاستامۆنو، باڵکئەسیر، سامسون، کارابوک و زۆنگوڵداک بەرێوەچوو. 
 
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی باندێکی تاوان بەڕێوەچوو، کە لە زنجیرەیەک تاوان و دزی تێوەگلاون. بەشێک لە دەستگیرکراوان جگە لەوەی دەستگیرکراون، لە بانکەکاندا دەست بە سەر ملیۆنان لیرەیاندا گیراوە.
 
عەلی یەرلیکایا رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 63 کەس دەستگیرکراون کە سەردەستەی باندەکەشیان لەگەڵە، دڵنیاییشی دا لەوەی رێگە بە هیچ گرووپ و باندێکی تاوان نادەن ساختەکاری لەگەڵ خەڵک بکەن و قۆڵیان ببڕن.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەو باندە چەندین سکاڵایان لە دژ تۆمارکراوە و هەوڵیانداوە لە زۆربەی شارەکان بە شێوەی تیم، پارە لە خەڵک بسەنن. 
 
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر 132 کارتی هەژماری بانکی، 12 ئامێری بژاردنی پارە، 121 نووسراوی گرێبەستی فرۆشتن، چەکێکی بانکی بە بڕی دوو ملیۆن و 685 هەزار لیرەی تورکی (نزیکەی 90 هەزار دۆلار)، چەک، 14، بڕێکی زۆر لیرەی تورکی و چەکی بانکیی پڕنەکراوە