لە کارگەیەکی ئیستەنبووڵ ئاگر کەوتەوە؛ کرێکارێکی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەک لە ئیستەنبووڵ، کرێکارێکی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا. 
 
شەوی رابردوو لە گەڕەکی هاجیماشڵی لە ناوچەی ئارناڤوتکۆی لە ئیستەنبووڵ، ئاگر لە کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن کەوتەوە و لە ئەنجامدا کرێکارێکی بیانی بەناوی (محەممەد ج.) تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا. 
 
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دوای هەوڵێکی زۆر توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە کارگە یەک نهۆمییەکە کەوت. 
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کرێکارە بیانییە دوو مانگ بوو لەو کارگەیە دەستبەکار ببوو. 
 
پۆلیسی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستپێکرد. لێکۆڵینەوەکە هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارە بیانییەکەش دەگرێتەوە بۆ زانینی لایەنی کەمتەرخەم.