خانەنشینانی ئامەد تیپێکی هونەری دادەمەزرێنن
رووداو دیجیتاڵ
لە کافێیەکی ئامەدی باکووری کوردستان، خانەنشینان تیپێکی هونەرییان پێکهێناوە و ناوبەناو ئاهەنگ ساز دەکەن.
موراد بێشکچی، سەرۆکی شارەوانیی یەنیشەهیر بە وەکالەت دەڵێت، "ئەمڕۆ هاونیشتمانییانی کافێی ئیکینجی بەهار سوپرایزیان بۆ کردین. لێرە ستافی زۆر باش و چالاک هەن، تیپێکی هونەریی زۆر کارامە هەیە. پێموابێت میوانداریی ئەمجارەمان میوزیکییە."
خانەنشینان دوای چەند رۆژێک پرۆڤە، ئەم ئاهەنگانە سازدەکەن. ئەم کافێیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ هاونیشتمانییان کراوەتەوە و شارەوانی بەڕێوەی دەبات.
موراد بێشکچی دەشڵێت، "لەگەڵ خواردنەوەی چایی و قاوەکانتان، یان خوێندنەوەی رۆژنامە، کەشێکی گفتوگۆ دروستدەبێت. هەروەها کارمەندانی تەندروستیمان رێنوێنیتان دەکەن و سەرتاشەکانیشمان خزمەتتان دەکەن."
لە یەنیشەهیری ئامەد، شەش کافێی حکومی هەن، کە تێیاندا چایی، قاوە و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بە خۆڕایین.